?>

پاشەکشەی تورکیا لە بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان

پاشەکشەی تورکیا لە بەشێک لە خاکی هەرێمی کوردستان

سوپای تورکیا لە دوو ناوچەی وەرخیڵە وتابورا عەربان لە هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تورکیا هێزە سەربازیەکانی خۆی لەناوچەی وەرخیڵە وتابورا عەربان لە هەرێمی کوردستان کێشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی فورات هێزەکانی هەپەگە لقی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەچەکدارەکانی تورکیا لە دوو ناوچەی وەرخێلە وتابورا عەربان پاشەکشەیان کردووە.

هەروەها بە پێی نووسینی مێزوپۆتامیا ، هێزەچەکدارەکانی تورکیا کە ماوەیەکەلە گەڵ تاوانی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لەم ناوچانە ڕووبە ڕوون بە سەرنەکەوتن لە ئامانجی خۆیان لەم ناوچانە ، پاشەکشەیان کرد.

بە پێی ئەم راپۆرتە هێزەچەکدارەکانی تورکیا لانی کەم پێنج کەس لە ئەندامانی هەپەگەیان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکە شێمیاییەکان لەم دوو ناوچە کوشتووە.

شایانی باسە ، وەرخێڵە وتابورا عەربان دوو لەوناوچانەن کە تورکیا لە ٢٣ی نیسانی ڕابردوو هەتا ئێستاکەخەیێکی جێبەجێ کردنی هەڵمەتی دەرەوە سنووری لەدژی ئەندامانی پەکەکە لەوان دایە.

میدیا دەوڵەتیەکانی تورکیا هەتا ئێستاکە ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست یان ڕەت نەکردووەتەوە. 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*