?>

پارتی بە رێککەوتن پۆستی جێگری دوهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی مسۆگەر کرد

پارتی بە رێککەوتن پۆستی جێگری دوهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی مسۆگەر کرد

له‌په‌یامێکدا مه‌سعود بارزانى ئه‌و ڕاستیه‌ ئاشکراده‌کات که‌ پێشوه‌خته‌ ڕێککه‌وتنیان کردوه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى دوه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له‌په‌یامێکدا مه‌سعود بارزانى ئه‌و ڕاستیه‌ ئاشکراده‌کات که‌ پێشوه‌خته‌ ڕێککه‌وتنیان کردوه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى دوه‌مى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "سوپاسی هەموو ئەو دۆست‌و لایەنە سیاسییانە دەکەم کە پابەندی بەڵێنی خۆیان بون"، ده‌شڵێت:"بەدڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆ دەرفەتێک دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزیی‌و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە".

له‌و په‌یامه‌یدا مه‌سعود بارزانى که‌ له‌دواى کۆتاییهاتنى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڵاویکرده‌وه‌ نوسیویه‌تى:"هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران‌و دوو جێگرەکەی هەنگاوێکی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەبەڕێزان محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران‌و حاکم زاملی‌و شاخەوان عەبدوڵڵا دەکەم".

ئه‌م په‌یامه‌ى بارزانى له‌کاتێکدایه‌، شاخەوان عەبدوڵڵا دواى ئه‌وه‌ى به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ به‌جێگرى دوه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا له‌په‌یامێکدا ئاشکرایکرد، "ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا ڕێککەوتنێکی سیاسی بوو، ھەم ئێمەو ھەمیش لایەنی بەرامبەرمان پابەندبوین پێوەی."

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*