?>

وەڵامی پەکەکە بە قسەکانی وتەبێژی پارتی سەبارەت بە چارەنووسی 7 ونبووەکە

وەڵامی پەکەکە بە قسەکانی وتەبێژی پارتی سەبارەت بە چارەنووسی 7 ونبووەکە

پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ڕەت کردنەوەی قسەکانی وتەبێژی پارتی، ئەو قسانەی ڕاگەیاندنی شەڕ دژی هێزەکانی پەکەکە وەسف کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە درێژەی شەڕە قسەی ئەم دواییەی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ، پەکەکە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی پارتی بۆ سەر ناوچە خەلیفان، 7 هێزی هێزەکانی پاراستنی گەل گیانی خۆیان لەدەست داوە. پەکەکە لە ئەو بەیاننامەدا ڕایگەیاندووە کە پارتی بە ئەو هەوڵەی خۆی لە کردەوەدا شەڕ دژی هێزەکانی پەکەکەی راگەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فرات، هەپەگە لە بەیاننامەی خۆیدا لە 4 ی سێپتەمبەر ڕایگەیاندبوو کە 7 ئەندامی ئەو گرووپە لە ناوچەی خەلیفان کاتێک کە دەیانەویست لە ڕووباری زێ بپەڕنەوە، لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە کوژراون.

مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی لە 5 سێپتەمبەر ڕایگەیاند کە ئەو پاگەندەگەلە بێ بنەمان. ناوبراو هەروەها لە وەڵامدا ئەو پرسیارەی هێنایە ئاراوە کە هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی خەلیفان چ دەکەن؟

لە بەیاننامەکەی پەکەکە سەبارەت بە ڕووداوە هاتووە کە پارتی لە هێرشەکانی تورکیا هاوکاری دەکات. پەکەکە لە ئەو بەیاننامە وێڕای ئاماژە بە ڕادەست نەکردنی زانایری لەلایەن پارتییەوە سەبارەت بە چارەنووسی 3 ئەندامی هەپەگە کە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە لە نزیکی گوندی بیخمە لە ناوچەی خەلیفان دەستگیر کرابوون، وتی کە لە ئەنجامی گەمارۆی هێزەکانی پارتی و هێرشی سوپای تورکیا، 7 ئەندامی هێزەکانی پاراستنی گەل گیانیان لەدەست داوە.

هەرووەها لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە پارتی بە ئەو هەوڵەی، ئاشكرا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لە دژی هێزەکانی پەکەکە هاتووەتە مەیدانی شەڕ و بە ئە وقسانە لە کردەوەدا بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License