?>

وەزیری نەوتی عێراق: نیوەی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان دیار نییە

وەزیری نەوتی عێراق: نیوەی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان دیار نییە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند ، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێ دەکەن و دەبێت نەوتی هەرێم لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بەڕێوە ببرێت و ئاشکرادەکات، نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم دیارنییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیحسان عەبدلجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی وەزارەتەکەی، لەبارەی سیاسەتی نەوتی عێراقەوە وتی: لە هیچ وڵاتێکی دنیادا نییە لە چوار چێوەی یەک دەوڵەت دا دوو جۆر لە سیاسەتکردن بە سەرچاوە سروشتییەکانەوە هەبێت، ناکرێت دوو سیاسەتکردن بە نەوتەوە هەبێت ، سیاسەتێک لەلایەن ئێمەوە و سیاسەتێک لەلایەن هەرێمەوە.

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بە داهاتی نەوتی هەرێم کرد و ئاشکرایکرد، نیوەی داهاتی هەرێم دیار نییە و کەمتر لە نیوەی داهاتی هەرێم دەچێتە سەر ئەژماری حکومەتی هەرێم و ئەوەی تری دیارنییە.

جەختیکردەوە، کە ڕێگەنادەن لە عێراق دا دوو سیاسەتی نەوتی هەبێت و دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی لەسەر بە نادەستوری لە قەڵەمدانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بڕیارێکی زۆر دروستە، لەبەرئەوەی سیاسەتی نەوتی هەرێم نادروستە، بۆیە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پیت بە پیتی هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکەین و هەنگاومان بۆ جێبەجێکردنی هەڵگرتووە.

342/*


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*