?>

وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ سەردانی شاری سنە دەکات

وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ سەردانی شاری سنە دەکات

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە پارێزگاری پێشوو و ناساندنی پارێزگاری نوێ سەفەری سنە ناوەندی ئەو پارێزگایە دەکات.

چوون بۆ سەر مەزاری شەهیدانی سنە و ڕێزگرتن لە پایەی بەرزی شەهیدانی کوردستان و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداری پارێزگا و ناساندنی پارێزگاری نوێ لە هۆڵی سینەما بەهمەنی سنە لە بەرنامەکانی سەفەری وەزیری ناوخۆ بۆ کوردستانە.

ئیسماعیل زارعی کووشا ڕۆژی چوارشەممە 26 ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە سەرۆاکیەتی ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو پارێزگاری کوردستان لە دەوڵەتی سێزدەیەم ناسێندرا.

پێشتر بەهمەن مورادنیا لە 22 ی ڕەزبەری 1396 ەوە تا ئێستا بۆ ماوەی 4 ساڵ پارێزگاری کوردستان بوو.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*