?>

وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی تاران دەکات

وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی تاران دەکات

«موحەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی دیپلۆماسی سەردانی تاران دەکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر لە ڕەوتی سەردانەکەی بۆ تاران بڕیارە بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاوتای ئێرانیی خۆی لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژ بکات.

ئەم کاربەدەستە قەتەرییە لەوانەیە لەم سەردانەی دا لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دیدارو وتووێژ بکات.

پێش بینیی دەکرێت تەوەرەیەکی سەرەکیی ڕاوێژی نێوان کاربەدەستانی دوو وڵات لەم سەردانەدا تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بێت.

ئەمە یەکەم گەشتی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ تارانە لەپاش بە ئەستۆگرتنی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لایەن «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»ەوە

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License