?>

وەزیری دەرەوەی عێراق خوازیاری گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب بوو

وەزیری دەرەوەی عێراق خوازیاری گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب بوو

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق وێڕای داخوازیی دووبارە بۆ بەستێن خۆش کردن لە ئاراستەی گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب، جەختی کرد کە بەغدا بۆ چەسپاندنی سەقام و پاوەجێیی لە ناوچەکە پێ لە سەر ھەڵس و کەوت لەگەڵ تەواوی لایەنەکان دادەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فۆئاد حسەین» ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی «داھاتووی سووریاو ناوچەکە» لە برۆکسێڵ وتی: بە تێپەڕینی ١١ ساڵ لە قەیرانی سووریا، بۆ ھەمووان ئەوە دەرکەوتووە کە بایکۆتی سیاسی و ئابووری و پێکدادانی سەربازی بەس گرفت و کاولیی زیاتری لێ دەکەوێتەوەو چارەسەریی قەیران بە چڕبوونەوە لە سەر ڕێگاچارەی سیاسی و ھەنگاوی کردەیی و سیاسی مسۆگەر دەبێ.

«فۆئاد حسەین» وتیشی: ئێمە خوازیاری ئەوەین کە دەنگی دیالۆگ و ھەوڵی دیپلۆماسی بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا بڵیندتر بێت.

ئەندامەتی سووریا لە کۆمکاری عەرەب لە کۆتایی نوامبەری ٢٠١١ دوای دەست پێ بوونی شەڕ لەم وڵاتەداو سەرھەڵدانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ھەڵپەسێردراوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*