?>

وەزیری دەرەوەی تالیبان گەیشتە تاران

وەزیری دەرەوەی تالیبان گەیشتە تاران

وەزیری دەرەوەی کاتیی تالیبان بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پرسە جۆراجۆرەکان گەیشتە تاران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شاندێک لە تالیبانەوە بە سەرپەرشتیی ئەمیرخان موتەقی سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەم گروپە گەیشتە تاران . 

بڕیارە ئەم شاندە لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران لە بارەی ھاریکاریەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە ئابووریەکان وتووێژ بکات . 

 عەبدولقەھار بەڵخی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تالیبان رۆژی شەممە لە توویتێک دا نووسی ئەمیر خان موتەقی لە سەردانی تاران لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران سەبارەت بە پرسە ساسی و ئابووریەکان ، ترانزیت و کۆچبەرانی ئەفغان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وتووێژ دەکات . 

ئێران ھەمیشە لە تالیبانی ویستووە بۆ بەفەرمی ناسران ، حکومەتی گشتداگر بە ئامادەبوونی ھەموو پێکھاتەکانی ئەفغغانستان پێکبێنێ . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*