?>

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: دەمانەوێت کەڵک لە ئەزموونی زانستی و زانکۆیی ئێران وەربگرین

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: دەمانەوێت کەڵک لە ئەزموونی زانستی و زانکۆیی ئێران وەربگرین

ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بەرنامەی ئەوەی هەیە کەڵک لە ئەزموونی زانستی و زانکۆیی ئێران وەربگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، نەسرۆڵا رەشنودی سەر کۆنسوڵی کۆماری ئێسلامی ئێران لە هەولێر، لە گەڵ هاشمی بەرپرسی کاروباری فەرهەنگی و زوهرە وەند کارناسی دیپلۆماسی گشتیی لە گەڵ دوکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دیداریان کرد.

لایەنی ئێرانی دوکتۆر ئارام محەمەد قادری بانگهێشت  بۆ سەردان کردنی زانکۆکانی ئێران و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئەم زانکۆیانە.

دوکتۆر ئارام محەمەد قادر سەبارەت بە ئاستی زانسیتی زانکۆکانی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیەکی باشی هەیە لە جیهان دا هاوپەیوەند بە ئاستی زانستی زانکۆیی و هەرێمی کوردستان دەیەوێت لە ئەزموونەکانی ئێران سوود وەرگرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*