?>

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە دیداری مەسرور بارزانی : هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی گرنگی ئەمریکایە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە دیداری مەسرور بارزانی : هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی گرنگی ئەمریکایە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوەوە و لەبارەی هاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان و هەروەها دیالۆگی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە بووە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە (20ی نۆڤێمبەری 2021) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبوەوە.

 لە کۆبونەوەکەدا وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە "هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و دوپاتیشی کردەوە کە ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە روبەڕوبونەوەی داعش".

 لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە، دیالۆگی ستراتیجی ئەمریکا و عێراق و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبونەوەکە بوو.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*