?>

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە ھامبورگی ئاڵمانی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە ھامبورگی ئاڵمانی شەرمەزار کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە بەندەری ھامبورگی ئاڵمانی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەعید خەتیب زادە وتی: ئێران دەستدرێژی بۆ سەر باڵاخانەی سەرکونسوڵگەری ئێران لە هامبورگ شەرمەزار دەکات و داوا لە دەوڵەتی ئەڵمانیا دەکات لە بەرامبەر ئەرکەکانی خۆی بۆ دابینکردنی شوێنە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەڵمانیا لە چوارچێوەی کۆنڤانسیۆنی ڤیەنا جددی و بەرپرسیارانە کار بکات.

ناوبراو گوتیشی : چاوەڕوانی لە حکومەتی ئەڵمانیا دەکرێت وێڕای لێکدانەوەی وردی وردەکارییەکان و بەرەوڕوو بوونەوەی جددی لەگەڵ ئەنجامدەر یان ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوە، ڕێوشوێنی جددی بۆ دووپات نەبوونەوەی ئاوەها دەستدرێژییەک بگرێتە بەر.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*