?>

وەدەرنرانی سەدان کەس لە ڕیزی تالیبان

وەدەرنرانی سەدان کەس لە ڕیزی تالیبان

ئەندامانی لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە سەردانێکدا بۆ ویلایەتی ھەرات باسی وەدەرنرانی ٦٦٥ کەسی کرد لە ڕیزی ئەم تاقمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  «حاج موفتیی لەتیفوڵڵا حەکیمی» فەرماندەری پشکنینی وەزارەتی بەرەڤانی و بەرپرسی لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ڕۆژی دووشەممە لە ویلایەتی ھەرات، وتی: لە کاتی پێکھاتنی لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی تالیبان ھەتاکو ئێستا، ٦٦٥ کەس لە نێو ئەم تاقمە وەدەر نراون.

بە قسەی حەکیمی: ئەوانەی وا لە ڕیزی ئەم ھێزانە وەدەر نراون، لە تاوانی جۆربەجۆردا دەستیان ھەبووە. وتیشی: تاوانی ئەم کەسانە کەڵکاژۆیی، ئازاردانی خەڵک و پەیوەندی لەگەڵ داعش دا بووە.

فەرماندەری پشکنینی وەزارەتی بەرەڤانی و بەرپرسی لێژنەی پاکتاوکردنی ڕیزەکانی دەوڵەتی کاتیی تالیبان، وتیشی: ئەوانەی وا پەیوەندییان لەگەڵ داعش دا ھەبووە، لە ڕیزی ئەم تاقمە وەدەر دەنرێن و دادگایی دەکرێن.

حەکیمی وشداریشی دا کە، لەگەڵ ئەوانەی کە بیانەوێ خەڵک ئازار بدەن و بۆ شارومەندان کۆسپ بنێنەوە، بەبڕشتانە ھەڵس و کەوت دەکرێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*