?>

وتەبێژی کۆشکی سپی: بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان پەلە ناکەین

وتەبێژی کۆشکی سپی: بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان پەلە ناکەین

«جین ساکی» وتەبێزی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان ھیچ پەلەیەکی نییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وتەبێژی کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: خشتەیەکی زەمەنییان لەم بارەیەوە پێ نییەو ئەمە بەندە بەوەی کە تالیبان چۆن ھەڵس و کەوت بکات.

«جین ساکی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ پەلەیەکمان بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان نییە، جەختی کرد: بە فەرمی ناسینی تالیبان بەسراوەتەوە بەو ھەنگاوانەی کە ئەوان ھەڵیدەگرن.

وتیشی: جیھان چاویر لەوەیە کە بزانێ ئایا تالیبان بەو شارومەندانەی ئەمریکی کە خوازیاری ھاتنە دەرەوە لە ئەفغانستانن مۆڵەتی ھاتە دەرەوە دەدات؟ یان ئەوەی کە چلۆن لەگەڵ ژن و منداڵان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە ھەڵس و کەوت دەکات.

وتەبێژی کۆشکی سپی پێشتریش ڕایگەیاند بوو کە ئەمریکاو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان وەکو دەستەڵاتدارانی یاسایی لە ئەفغانستاندا ھیچ پەلەیەکیان نییە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License