?>

وتەبێژی هێزەکانی “بەرەی بەرگری”ی ئەحمەد مەسعود کوژرا

وتەبێژی هێزەکانی “بەرەی بەرگری”ی ئەحمەد مەسعود کوژرا

دوای نزیکەی چوار ڕۆژ لە پێکدادانی سەخت لە نێوان “بەرەی بەرگری” بە سەرۆکایەتی ئەحمەد مەسعود لە ویلایەتی “پینجشیر” لەگەڵ چەکدارانی تاڵیبان، ئێوارەی ئەمڕۆ وتەبێژی ئەو هێزە کوژرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فەهیم دەشتی، کە تا ئێوارەی شەممە لەبارەی بەرگریکردنی هێزەکەی ئەحمەد مەسعودەوە لێدوانی دەدا، لەشەڕی دژ بە چەکدارانی تاڵیباندا کوژرا.

فەهیم دەشتی یەکێک بووە لە نزیکەکانی ئەحمەد مەسعودی کوڕی ئەحمەد شامەسعود، ئەو لە تەمەنێکی کەمدا لەکاتی تیرۆرکردنی ئەحمەد شامەسعودا بریندار ببوو.

رۆژی یەکشەممە ئەحمەد مەسعود، سەرۆکی بەرەی بەرگری ئەفغانستان، ڕایگەیاند، ئەگەر چەکدارانی تاڵیبان بکشێنە دواوە، ئەوا ئامادەن گفتوگۆ و دانوستان بکەن، بەبێ هەڵبژاردنی ئەو ئەگەرە ئەوان بەرگری لە “پینجشێر” دەکەن.

تالیبانیش دەڵێ ناوەندی ویلایەتی پەنجشیری کۆنتڕۆڵ کردووە و ھێزەکانی بەرگرییش رەتی دەکەنەوە . 

دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ئەفغانستان و گەڕانەوەی تاڵیبان، ئەحمەد مەسعود، وەک درێژەپێدەری ڕێگاکەی باوکی بڕیاری بەرگریدا دژی تاڵیبان و هێزێکی زۆری کۆکردەوە، ماوەی چوار ڕۆژیشە شەڕ لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزەکەی ئەحمەد مەسعودا بەردەوامە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*