?>

وتووێژ لە بارەی ھاوکاریی تەکنیکی و گۆڕینەوەی وزە لە نێوان ئێران و عێراق دا

وتووێژ لە بارەی ھاوکاریی تەکنیکی و گۆڕینەوەی وزە لە نێوان ئێران و عێراق دا

یاریدەری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری وزەو کارەبا، لە بارەی پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاریی کارەبایی نێوان دوو وڵات لەگەڵ وەزیری کارەبای عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد حسەین متەوەلی زادە»  یاریدەری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری وزەو کارەبا، ڕۆژی شەممە لە تاراندا سەبارەت بە پەرە پێ دانی پەیوەندی و ھاوکاریی کارەبایی لەگەڵ «ماجید مەھدی حەنتوش» وەزیری کارەبای عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردوک لا ھێندێک پێشنیاریان سەبارەت بە ھاوکاریی کارەبایی لە نێوان دوو وڵات لە بوارگەلێکی وەک نۆژەن کردنەوەی ترانسەکان و دابەزاندنی ئاستی زیانەکانی تۆڕی دابەشکردنی کارەبای شارەکانی عێراق ھێنایە ئاراوەو پاشان لەو پەیوەندییەدا بیروڕایان گۆڕییەوە.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ دا کە «موحەممەد عەلی فەرەحناکیان» ڕاوێژکاری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەییش بەشداری بوو، ھەردووک لا سەبارەت بە وردیاتی ھاوکارییە تەکنیکیەکان و گۆڕینەوەی کارەبا لە نێوان ئێران و عێراقیش وتووێژیان کرد.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License