?>

وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردوغان لەگەڵ سەرۆکی ڕژێمی زایونی

وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردوغان لەگەڵ سەرۆکی ڕژێمی زایونی

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری ترکیاو «ئیسحاق ھێرتسۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە پێکەوە بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ لەم بارەیەوە نووسیویەتی: ئەردوغان و ھاوتا ئیسرائیلییەکەی لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە پەیوەندی و کاروباری ناوچەییەوە قسەیان کردووە.

بە پێی بەیاننامەیەک کە لە لایەن سەرۆکایەتیی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیاوە دەرکراوە،«ڕەجەب تەیب ئەردوغان»سەرۆک کۆماری ترکیاو «ئیسحاق ھێرتسۆک» ھاوتای ئیسرائیلیی خۆی لە بارەی پەیوەندیی دوو قۆڵی و کاروباری ناوچەییەوە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە کە: ئەردوغان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لە سەر گرینگایەتیی پەیوەندیی تورکیاو ئیسرائیل بۆ چەسپاندنی ئاسایشت و سەقام لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین و ھەروەھا پێویستیی دامەزراندنی کلتووری ئاشتی و پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا پێی داگرتووە.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان»سەرۆک کۆماری ترکیاو «ئیسحاق ھێرتسۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ٢٢ی پوشپەڕیش بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کردبوو کە ئەوە یەکەم وتووێژی ھەردووک لا بوو دوای ساڵانێک پەیوەندیی ساردوسڕی نێوان ئەم ڕژێمەو تورکیا.

 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*