?>

واژۆکردنی ٩ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بەڵگەنامەی هاوکاری نێوان ئێران و کازاخستان

واژۆکردنی ٩ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بەڵگەنامەی هاوکاری نێوان ئێران و کازاخستان

بە ئامادەبوونی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کازاخستان، ٩ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بەڵگەنامەی هاوکاری واژۆ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، 9 بەڵگەنامەی هاوکاری و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و کازاخستان بە ئامادەبوونی سەرۆکەکانی ئێران و کازاخستان، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و قاسم ژومارت تۆکایێڤ واژۆ کرا.

بە گوێرەی بنکەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماریی  ئێران، لە سەرەتای مەراسیمی واژۆکردنی بەڵگەنامەکانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات، ڕەئیسی و تۆکایێڤ بەیاننامەیەکی هاوبەشیشیان واژۆ کرد.

دوابەدوای واژۆکردنی بەڵگەنامە و یاداشتەکان، بڕیارە سەرۆکەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کازاخستان، سەید ئیبراهیم ڕەعیسی و قاسم ژومارت تۆکایێڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا بەشداری بکەن.

پێش مەراسیمی واژۆکردنەکە، ڕەئیسی و تۆکایێڤ؛ کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی ناوچەکە و بابەتەکانی جێگەی بایەخ.

سەرۆکی کازاخستان ئەمڕۆ بەیانیی گەیشتە تاران و لە لایەن ئیبراھیم رەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازیی فەرمیی لێکرا . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*