?>

هەزاران ئەمریکی داوای گۆڕینی یاساکانی تایبەت بە چەکیان کرد

هەزاران ئەمریکی داوای گۆڕینی یاساکانی تایبەت بە چەکیان کرد

هەزاران کەس لە واشنتۆن دی سی کۆبوونەوە بۆ ئەوەی داوای گۆڕینی یاساکانی چەک لە ئەمریکا بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ،هەزاران ئەمریکی بۆ بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەریی  دژی  ئازادبوونی کڕین و فرۆشتنی چەک ، خۆیان گەیاندە واشنتۆن و هەندێک لە شارە گەورەکانی دیکەی ئەو وڵاتە و داوای کۆنترۆڵی زیاتریان کرد بەسەر فرۆشتنی چەکی گەرم لە ئەمریکا.

ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە هیوایان خواست ڕۆژی شەممە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بۆ مۆنۆمێنتی واشنتۆن لە پایتەختی ئەمریکا ڕابکێشن بەڵام بەپێی زانیارییەکان ژماری بەشداربووان زۆر زیاتر لەوە بووە. 

لە کاردانەوە بە زۆربوونی قوربانیانی تەقە و دەسڕێژ لە ئەمریکا، ئەنجومەنی نوێنەران لەم دواییانەدا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد بۆ سەپاندنی سنووردارکردنی تەمەن بۆ کڕینی چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە لە ئەنجومەنی پیران رادەگیردرێن یان نوشوستی دێنن . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*