?>

هێزێکی نوێی ئەمەریکی گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانیی حەریـر لە هەولێـر

هێزێکی نوێی ئەمەریکی گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانیی حەریـر لە هەولێـر

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقیی، هێزێکی نوێی ئەمەریکی گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانیی هەریـر لە ڕۆژهەڵاتی هەولێـر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ئەو هێزە نوێیەی ئەمەریکا لە کوردستانی سووریاوە و لەڕێگای دەروازەی سنووریی فیشخابوورەوە هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لە بنکەی ئاسمانیی حەریر جێگیر بوون.

باس لەوەشکراوە کە هێزەکە نزیکەی 15 هەمەری سەربازیی بوون و لەڕێی فڕۆکەوە چاودێریی و پاراستنی ئاسمانیان بۆ مسۆگەر کراوە، بەشێوەیەک پێش ئەوەی هێزە سەربازییەکە بچێتە بنکە سەربازییەکەوە، سەرجەم گوندەکانی ناوچەکە وێنەیان گیراوە و چاودێریان لەسەر بووە.

هاتنی ئەو هێزە نوێیەی ئەمەریکا لەکاتێکدایە کە لەکۆتایی ساڵی رابردوو وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان بەغدا و واشنتۆن، هیچ هێزێکی شەڕکەری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە بنکەی سەربازیی حەریر لە هەولێر دا نەماوە.

بە وتەی لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژ بەناوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی، بنکەی سەربازیی حەریر لە هەولێر لەسەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی خاڵی بووە و ئەو هێزانە لەعێراق چوونەتە دەرەوە.

خەفاجی ئەوەشی وتبوو کە بنکەکە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە راوێژکاری سەربازیی تێدایە کە لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا راوێژ پێشکەش بە هێزە عێراقییەکان دەکات.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*