?>

هێرشی ئێران بۆ سەر گرووپە دژە شۆڕشە کوردییەکان بەردەوامە

هێرشی ئێران بۆ سەر گرووپە دژە شۆڕشە کوردییەکان بەردەوامە

مێدیاکان لە بەردەوام بوونی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی ئێران و هەرێم کە گرووپە کوردییە دژە شۆڕشەکانی لێیە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هەواڵیان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆژی هەینی 19 ی خەرمانان سوپای پاسداران دوو جار ناوچە باکوورییەکانی گوندی بەربزینی ناوچەی سیدەکان سەر بە ناوچەی سۆران هەڵکەوتوو لە 144 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێریان تۆپباران کردووە.

محەمەد مەجید بەرپرسی گوندی بەربزین لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: تۆپخانەکانی ئێران بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ناوچە باکوورییەکانی گوندی بەربزینیان تۆپباران کردووە و ئەو هێرشانەش هیچ خەسارێکی گیانی و مادی بەدواوە نەبووە.

ڕۆژی پێنجشەممەش سوپای پاسداران، بنکە و بارەگاکانی گرووپە کوردییە دژە شۆرشەکانیان لە ناوچەی سیدەکان و بالکایتی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج کە هیچ جۆرە خەسارێکی گیانی لە هاووڵاتیانی سڤیل نەدا.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License