?>

هیچ گەمارۆیەک لەسەر ئێران هەڵنەوەشاوەتەوە

هیچ گەمارۆیەک لەسەر ئێران هەڵنەوەشاوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە هیچ یەکە لە کارتەکانی گوشار دژی ئێرانی نەناوەتە لاوە و گەمارۆکانی واشنتۆن دژی تاران هەر لە جێی خۆیانن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ بی بی سی، بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی  هەوڵە دوژمنانەکانی کۆشکی سپی دژی ئێران، وتی: هیچ یەکە لە کارتەکانی گوشار نەنراونەتە لاوە و هەموو گەمارۆکان وەکوو ڕابردوو چالاکە و لە ڕاستیدا ئێمە لە پێشەوەین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا کە نیشانی دەدا سیاسەتی دەولەتی ئێستانی ئەمریکا لەگەڵ سیاسەتی سەردەمی ترامپ جیاوازیەکی نییە، وتی: ئەوەی کە لە دانوستانەکانی ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپییەکان پێک هاتووە ئەوەیە کە جارێکی دیکە هەموو لە لایەکین، یەک ڕێگا دەپێوین کە لە جێی خۆی زۆر گرینگە و هەندێک ئامانجی هاوبەش شوێنگیری دەکەین.

سیاسەتەکانی ترامپ هیچ ئەنجامێکیان نەبووە

ئانتۆنی بلینکن زیادی کرد: ئێمە سیاسەتێکمان لە ساڵانی ڕابردوو بە ناوی زیاترین گوشار هەبوو و ئەنجامێکی بەدواوە نەبووە. لە ڕاستیدا، پرسەکە خراپتر بوو. ئێران ئێستا و بە پێی ڕاپۆرتەکان، ماوەیەکی کەمتری بۆ دەستخستنی چەکی ناڤۆکی پێویستە و بۆ چەند مانگ کەم بووەتەوە کە بە پێی ڕێککەوتنەکە ئەبوا یەک ساڵ بوایە. لە هەمان حاڵدا، ئێران دانەنیشتووە و چالاکیگەلێکی لە ناوچەکە هەبووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: کەواتە پرسەکە باشتر نەبووە و خراپتریش بووە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شێوەی جیدی پێی وایە کە دیپلۆماسی باشترین ڕێگا بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو بابەتەیە، ئەوەی کە پرسی ناڤۆکی بگەڕێنێتەوە بۆ هەمان سنووری ڕابردوو و لە بوارەکانی دیکە گوشار بخاتە سەر ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هیچ یەکە لە کارتەکانی گوشاری خۆمانمان نەناوەتە لاوە. هەموو گەارۆکان وەکوو ڕابردوو لە سەر ئێرانە. لە ڕاستیدا ئێمە لە پێشەوەیان چونکوو جارێکی دیکە لەگەل هاوپەیمانی ئەورووپییەکانمان یەک هەڵوێستین. چونکوو ئەوان دژی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوون، ئێستا هەر هەموومان یەک ڕوانگەمان هەیە و لە ئامانجی خۆمان یەکگرتووین کە ئەوە هۆکاریک بۆ بەهێز بوونە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش