?>

هۆکاری ناتوانی سەربازی ڕژیمی زایۆنی لە بەرانبەری ئێران

هۆکاری ناتوانی سەربازی ڕژیمی زایۆنی لە بەرانبەری ئێران

بەرپرسە زایۆنییەکان لە دەیەی ٩٠ی زایینی هەموو کات ڕایانگەیاندووە گەر ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات، هێرش دەکەنە سەری بەڵام بە بۆنەی چەندین هۆکارەوە ناتوانن ئەم هەڕەشانە ببنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بەرپرسە زایۆنییەکان لە دەیەی ٩٠ی زایینی هەموو کات ڕایانگەیاندووە گەر ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات، هێرش دەکەنە سەری. سێ دەیە لەم هەڕەشانە تێپەڕیوە بەڵام نەک هەر کەمی نەکردووە بەڵکوو ئەم دواییانە زۆرتریش بۆتەوە. ئایا ئیسرائیل توانای هێرش بۆ سەر ئێرانی هەیە یان ئەم دروشم و هەڕەشانە تەنیا ئامرازێکی میدیاییە؟ بۆ وڵام دانەوە بەم پرسیارە خاڵە لاوازەکانی ڕژیمی زایۆنی و خاڵە بەهێزەکانی ئێران لێک ئەدرێتەوە. لە درێژەدا باسی چەن خاڵ لە سەر ئەم مژارە دەکرێت.

١.دەسەڵاتی مووشەکی ئێران

یەکێک لە گرینگترین خاڵە بەهێزەکانی ئێران، خاوەنداریەتی مووشەکی بالستیکی زەوین بۆ ئاسمان و زەوین بە زەوینە. ئێران خاوەن هەندێ مووشەکە کە تا مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەتر دەهاوێژرێت. بەرپرسەکانی ڕژیمی زایۆنی چەندین جار ترسی خۆیان لەم مووشەکانە ڕاگەیاندووە. جگە لەوەش دەسەڵاتی دەریایی و زەوینی ئێران زۆر لە هێزی سەربازی ئیسرائیل سەرترە.

٢.مەشقی سەربازی ئەم دواییانە

لە حاڵێکدا کە زایۆنیستەکان هێرشەکانی خۆیان دژی ئێران زۆرتر دەکەنەوە، سوپای پاسدارانی ئێران ئەم دواییانە مەشقێکی سەربازی بەرێوە برد کە نیشانی دا گەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران، چی بە سەر دێت. مەشقی سەربازی پێغەمبەری مەزنی سوپا بە نواندنی دەسەڵاتی مووشەکەکان کۆتایی هات. هاوکات لە گەڵ هاویشتنی مووشەکەکان، ١٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش مەبەستە دیاریکراوەکانیان پێکا. لە ڕاستیدا ئەمە تەنیا بەشێک لە کاردانەوەکانی ئێران بە هێرشی زایۆنیستەکانی نواند.

٣.هاوڕێیە ناوچەییەکانی ئێران

بەرپرسەکانی ڕژیمی زایۆنی چەندین جار ڕایانگەیاندووە کێشەی سەرەکی ئەم ڕژیمە هێرش بۆ ئێران نییە بەڵکوو کێشەی سەرەکی هی پاش هێرشەکەیە. ئێران ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان لە ناوچەیە. ئەنساروڵای یەمەن، حیزبوڵای لوبنان، گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین، حەشدی شەعبی لە عێراق و سووریا لەم بەرە و هاوڕێی ئێرانن. گەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران، خێرا وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان چالاک دەبنەوە و کۆتایی بە بوونی وڵاتێک بە ناوی ئیسرائیل دێنن.

٤.ئەزموونی شەڕی ئیسرائیل لە گەڵ حەماس و گرووپەکانی بەرخۆدان

ئۆپەراسیۆنی سەیفولقودس کە لە ٢٠ی گوڵانەوە بە هێرشی گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ قودس و وڵاتە داگیرکراوەکان دستی پێ کردووە، بووە هۆی سەرسووڕمانی ڕژیمی زایۆنی. ئەم شەڕە نیشانی دا ئیسرائیل ناتوانێ لە گەڵ گرووپەکانی بەرەی بەرخۆدان بە شەڕ بێت.

٥. ناکارامەیی سیستەمە بەرگرییەکان

لە ساڵی ٢٠٠٠ بەم لاوە ئیسرائیل سەرەڕای توانای سەربازی لە بوارەکانی مووشەکی، ناڤۆکی، دەریایی و ئاسمانی نەیتوانیوە هێرش بکات و پێگەی سەربازی خۆی لە دەست داوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ ڕاپۆرتی چاودێری ڕژیمی داگیرکەر لە سەر دۆخی بەرەی ناوخۆ بڵاو کرایەوە و تێیدا داکۆکی کرا ئیسرائیل بۆ هاویشتنی مووشەک ئامادە نییە.

٦.عەرەبەکانی دانیشتووی وڵاتانی ١٩٤٨

یەکێک لە کێشەکانی ڕژیمی زایۆنی، چالاک بوونەوەی عەرەبەکانی دانیشتووی وڵاتانی ١٩٤٨ە. فەلەستنییەکانی ئەم ناوچە لە ئۆپەراسیۆنی سەیف قودسدا بۆ یەکەم جار لە گەڵ زایۆنیستەکان بەرەنگارییان کرد و ئەمەش بەدەنگ هاتنی زەنگی مەترسی بۆ ئیسرائیلی بەدواوە بوو.

٧.قەیران لە ئەرتەشی ئیسرائیل

یەکێک لە قەیرانەکانی ئیسرائیل لاواز بوونی ئەرتەشی ئەم ڕژیمەیە. لێکۆڵینەوەیەک نیشانی داوە یەهوودییەکانی حەریدی و ئێتیۆپیاییەکان لە خزمەتی سەربازی خۆیان دەشارنەوە. هەروەها فەرماندەکانی ئەرەتش نازانن لە گەڵ خۆکوژی و تووشبوونی سەربازان بە مادە هۆشبەرەکان چۆن ڕووبەڕوو ببنەوە.

٨. نەخواستنی ئەمریکا بۆ بەشداری لە شەڕی ناوچەیی نوێ

عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٥ بە پشتیوانی ئەمریکا هێرشی کردە سەر یەمەن. ئێستا ئەمریکا بەو ئاکامە گەیشتووە کە دەبێ لە هەر جۆرە شەڕێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین خۆ ببوێرێت. جۆ بایدن لەو کاتەوە هاتۆتە سەر کار، هەموو هەوڵی خۆی بۆ کەم کردنەوەی دەستێوەردانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین داوە و ئەمەش هەواڵێکی دڵتەزێن بۆ ڕژیمەکانی سەر بە ئەمریکایە.

٩. ئیسرائیل قووڵایی ستراتیژیکی نییە

ئیسرائیل قووڵایی ستراتیژیکی نییە و ئەمەش خاڵێکی زۆر لاوازە. سنوورداربوونەوە لە دەسەڵاتی مەشقی سەربازی، کەم بوونەوەی توانای بەرگری، ناتوانی لە بەڕێوەبردنی شەڕی بەربڵاو لە ئاکامەکانی نەبوونی ستراتیژی قووڵە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*