?>

نیازی تورکیا بۆ گرتنەبەری رێوشوێن دژی سوید و فینلاند

نیازی تورکیا بۆ گرتنەبەری رێوشوێن دژی سوید و فینلاند

ڕۆژنامەیەکی تورکی نووسیویەتی :ئەردۆغان بەنیازە لە جڤینی سەرانی ناتۆدا بەڵگەنامە و بەڵگەی پشتیوانی سوید و فینلاند لە گروپە تیرۆریستەکان (پەکەکە) بڵاوبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، سوید و فینلاند لەم دواییانەدا سەرەڕای هۆشدارییەکانی ڕووسیا داوای پەیوەستبوونیان بە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کردووە. فینلاند وەک یەکێک لە وڵاتانی سکاندیناڤیا، هەزار کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ ڕووسیا هەیە و یەکەم وڵاتە سنووری هاوبەشی لەگەڵ ڕووسیا هەیە کە دەچێتە ناو ناتۆ.

لەلایەکی دیکەوە تورکیا وەک ئەندامێکی ناتۆ ئیدیعای کردووە کە بە هۆی پشتیوانیی سوید و فینلاند لە گرووپە تیرۆریستییەکان (پەکەکە) دژایەتیی ئەندامبوونیان لە ناتۆ دەکات.

دەگوترێ ئەنقەرە داوای "گەرەنتی بەرجەستە"ی لە ستۆکهۆڵم کردووە بۆ پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ گروپەکانی وەک پەکەکە کە لەلایەن تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە نیازە بەڵگەی پشتیوانی سوید و فینلاند لە پەکەکە بڵاو بکاتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، بەڵگەنامەکان وێنەی ژمارە زنجیرەی ئەو چەکانە لەخۆدەگرن کە سوید و فینلاند بۆ پەکەکەیان ناردوون. هەروەها بەڵگەکان بەڵگەنامەکانی پاڵپشتی دارایی و سیاسی فینلاند و سوید بۆ  پەکەکە و یەپەگە  لەخۆدەگرن .

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*