?>

نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی «فەتح»، دەستوەردانی عەرەبستان و ئیمارات «حەلبوسی»ی کرد بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی «فەتح»، دەستوەردانی عەرەبستان و ئیمارات «حەلبوسی»ی کرد بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: دەستوەردانی عەرەبستان و ئیمارات بووە ھۆی ئەوەی کە «موحەممەد حەلبوسی» بۆ دووھەم جار ببێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئەحمەد موسەوی» نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی «فەتح» لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوانەی کە لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق قەوما بە باشی دەستوەردانی بیانیی لە لایەن وڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس لە کاروباری نێو خۆیی عێراق دەرخست.

«باسم خەشان» نوێنەری سەربەخۆی پەرلەمانی عێراقیش لەم بارەیەوە وتوویەتی: بە سەرنجدانی ئامادە نەبوونی «مەحمود مەشھەدانی» سەرۆکی تەمەنداری کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی تازەی پەرلەمانی عێراق، ھەڵبژێردرانی دووبارەی «موحەممەد حەلبوسی» نایاسایی بووە.

ھەڵبژاردنی دووبارەی «موحەممەد حەلبوسی» وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاردانەوەی جۆربەجۆری لە کۆڕوکۆمەڵە سیاسی و جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتەدا بە دواوە بووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*