?>

نوێترین هەڵوێست سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق

نوێترین هەڵوێست سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق

وتەبێژی فەرماندەیی بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکیی لە عێراق دەربڕی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی هەواڵدەریی واع، تەحسین ئەلخەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق وتی: کۆمیتەی هاوبەشی عێراق و ئەمریکا بەڕێوە بردنی وتووێژی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵاتی دەست پێ کردووە و دواهەمین مۆڵەتی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق ٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢١ە.

ئەو سەبارەت بە داخوازی ئەمریکا بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق داکۆکی کرد: عێراق داخوازییەکی بۆ مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە لایەن ئەم وڵاتە وەرنەگرتووە و هاوکاری نێوان دوو وڵات لە بواری فێرکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموون دەبێت. هەر کات هێزەکانی ئاسایشی عێراق پێویستیان بە یارمەتی ئاسمانی هەبێت، دەتوانن داوا لە ئەمریکا بکەن.

ئەلخەفاجی داکۆکی کرد: ژمارەی کارناسان، جیهازات و توانا سەربازییەکان بۆ فێرکاری هێزەکانی ئاسایشی عێراق بە پێی خواستی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دیاری دەکرێت.

342/

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License