نزیکبوونەوەی تورکیا لە کڕینی فڕۆکەی F-16ی ئەمریکی
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی Defense Newی ئەمەریکی، ژمارەیەکی زۆر لە کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا ئەوانەی پێشتر دژ بە فڕۆشتنی چەک بوون بە تورکیا، ئێستا لە هەڵوێستی پێشوویان پاشەکشەیان کردووە و رەزامەندییان دەربڕیوە فڕۆکەی جۆری F-16ی ئەمریکی بە تورکیا بفرۆشرێت.
ئەو پێگە ئەمریکییە باسی لەوەش کردووە کە رۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و ئەو دیبلۆماسییەتەی ئەنقەرە لە پرسەکەدا گرتوویەتییەبەر، جێگای رەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکایە.
لەبەشێکی تری راپۆرتەکەدا هاتووە: بەشێک لە کۆنگرێسمانەکان باسیان لەوەکردووە کە ئیدارەی جۆبایدن پێیوایە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا لەبەرژەوەندی ئاسایشی ناتۆ و ویلایەتە یەکگرتووەکاندایە و رۆڵی ئەرێنیشی دەبێت لە بەردەوامی پشتیوانی تورکیا لە ئۆکرانیا.
پێگەکە لێدوانێکی گریگۆری میسکی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکای گواستۆتەوە کە وتویەتی: ئێمە پێویستمان بە گفتوگۆ و کارکردنە لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی تر بۆئەوەی لەدژی رووسیا هاوکاریمان لەگەڵدا بکەن.
342/