?>

نرخی بەنزین لە ئەمریکا رەقەمی پێوانەیی تۆمارکرد

نرخی بەنزین لە ئەمریکا رەقەمی پێوانەیی تۆمارکرد

نرخی هەر گاڵون بەنزین لە ئەمریکا بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا بە زیاتر لە 5 دولار گەیشت .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ڕویترزکۆمەڵەی ئوتوموبیلی  ئەمریکا ڕایگەیاند رادەی مامناونجیی  نرخی بەنزین لەو وڵاتە ئەمڕۆ شەمە بۆ هەرگاڵۆن بەنزین لە پێنج دولارلایدا .

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی بەنزین لە ئەمریکا بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ جۆ بایدن سەرۆک کوماری ئەو وڵاتە و دیموکراتەکانی  کۆنگرە .

نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکا دوای داسەپاندنی   خولی نوێی بایکوتەکانی ئەو وڵاتە و یەکێتی ئوروپا دژی ڕووسیا  بە شێوەیەکی بێ وێنە زیادی کردووە .

  بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکا هەروەها بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زۆرێک لە کاڵاکان .

بەرز بوونەوەی توندی نرخی سووتەمەنی  ناڕەزایەتی و تووڕەیی خەڵکی  ئەمریکای بە دواوە بووە .

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*