?>

ناڕەزامەندیی دەگمەن بەرامبەر بە دەزگای دادی تورکیا

ناڕەزامەندیی دەگمەن بەرامبەر بە دەزگای دادی تورکیا

سەرۆکی دیوانی باڵای تورکیا دانی نا بە ڕەوشتی نالەباری دەزگای دادی ئەم واتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «زوھدی ئەرسەلان» سەرۆکی دیوانی باڵای تورکیا بەناوی کاربەدەستێکی باڵای تورکیا ڕەوشتی دادەڤانیی لەم وڵاتەی بە ترسناک و جێی نیگەرانی زانی.

«زوھدی ئەرسەلان» ڕاشکاوانە وتی: ڕادەی ناڕەزامەندیی جەماوەری تورکیا بەرامبەر بە شێوازی ڕاگەییشتنی دادوەری گەییشتووەتە لە سەدا ٧٧ و ئاوا شتێکیش ھەتا ئێستا لە مێژووی دادەڤانیی ئەم واتەدا بوونی نەبووە.

سەرۆکی دیوانی باڵای تورکیا وتیشی: لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی دا بە تێکڕایی ٦٦ ھەزارو ١٢١ سکاڵا ڕادەستی دادگە کراوە.

وتەکانی ڕەخنەگرانەی کاربەدەستێکسکاڵی باڵای دادی تورکیا لە بارەی ڕەوشتی نالەباری دادەڤانی لەم وڵاتەدا سەرنجی میدیاو کۆڕوکۆمەڵە سیاسییەکانی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*