?>

ناڕەزامەندیی ئۆردۆنییەکان بەرامبەر بە ھاوکاریی نێوان دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی

ناڕەزامەندیی ئۆردۆنییەکان بەرامبەر بە ھاوکاریی نێوان دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی

واژۆکرانی لێک گەییننامەی ھاوکاریی نێوان ئۆردۆن و ئیمارات و ڕژێمی زایونی لە بواری ئاوو کارەبا، بووەتە ھۆی توڕە بوونی جەماوەری ئۆردۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جەماوەری ئۆردۆن ڕۆژی ھەینی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕێککەوتنی تازەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی ناسراو بە ڕێککەوتنی «ئاو بە کارەبا» خۆپیشاندانێک بەڕێوە دەبەن.

بە پێی ئەم لێکگەییننامەیە کە ڕۆژی دووشەممە لە پیشانگای ئێکسپۆی دوبەی ٢٠٢٠ واژۆ کرا، بڕیار وایە ئۆردۆن لە ڕێگای وزەی خۆرەوە ڕژێمی زایونی بە کارەباوە تەیار کات و لە بەرامبەردا ئەم ڕژێمەش ھێندێک ھەنگاو لە بواری شیرین کردنی ئاو بۆ ئۆردۆن ھەڵگرێت کە لە ئێستادا گیرۆدەی ویشکەساڵییە.

ئەم پرۆژەیە بڕیار وایە بە سەرمایەنانەوەی ئیمارات و ھاوکاریی ئەمریکا بچێتە واری جێبەجێ کردنەوە. واژۆ کرانی ئەم لێکگەییننامەیە لەگەڵ کاردانەوەو دژایەتیی ئۆردۆنییەکاندا بەرەوڕوو بووەتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*