?>

نازم دەباغ : پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە

نازم دەباغ : پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە

نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ئێران دەڵێت: پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پارتی داوای لە یەکیتی کردووە کە لە دانانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە لەلایەن یەکێتییەوە وا باشترە کۆندەنگی پارتی و هێزە سیاسییەکانی دیکەشی لەسەر بێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران، رایگەیاند: "بەگوێرەی ئەو عورفە سیاسییەی ماوەی چەند ساڵێکە لە عێراق پەیڕەو دەکرێت، پۆستە باڵاکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان بۆ لایەنی شیعە و کورد و سونە یەکلا بونەتەوە.

ناوبراو ئاماژە بەوەشکرد: ئەوەی پەیوەستە بە پشکی کورد لە پۆستە باڵاکانی عێراق بریتیە لە پۆستی سەرۆککۆمار کە بۆ کورد یەکلا بووەتەوە و لە ناو کوردیشدا پشکی یەکێتی نشتیمانی کوردستانە و پارتی دیموکراتی کوردستانیش داوای لە یەکێتی کردووە کە لە دانانی کەسێک بۆ ئەو پۆستە لەلایەن یەکێتی نشتیمانی کوردستانەوە وا باشترە کە کۆدەنگی و هاوڕایی پارتی و هێزە سیاسییەکانیشی لەسەر بێت بەو پێیەی کە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆککۆمار نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکات و لە دەرەوەش نوێنەرایەتی هەموو عێراق دەکات

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*