?>

مەلا عەبدولغەنی بەرادەر دەبێتە سەرۆکی دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان

مەلا عەبدولغەنی بەرادەر دەبێتە سەرۆکی دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان

سەرچاوەئاگادارەکان لە نێو تاقمی تالیبان «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر»یان وەک سەرۆکی دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان ناساندووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئەمڕۆ ھەینی بە گێڕانەوە لە سێ سەرچاوەی نێو تاقمی تالیبانەوە جەختی کرد:«مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی تالیبان دەبێتە سەرۆکی دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان.

بە قسەی ئەم سەرچاوانەی کە ناویشیان نەبراوە، ،مەلا یەعقوب» کوڕەگەورەی «مەلا عومەر»ی دامەزرێنەری تالیبان و «شیرموحەممەد عەبباس ئوستانکزی» لە ڕابەرانی دیکەی ئەم بزوتنەوەیەش پۆستگەلێکی گرینگ لە دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان بە ئەستۆ دەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «بیلال کەریمی» ئەندامی باڵای تالیبان دوێنێ ڕایگەیاند: «ھەیبەتوڵڵا ئاخوند زادە» لە سەرکردەکانی تالیبان دەبێتە سەرۆکی دەوڵەتی ئەفغانستان. «کەرزیمی»، «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر»ی وەک وتەبێژی دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان ناساند بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تالیبان دوای دەستەڵات گرتن لە ١٥ی ئوت ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان دەوڵەتێکی ھەمەلایەنە دەبێت و نوێنەرانی تەواوی ئەتن و ئایینزاکان تیای دا بەشدارن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*