?>

مەسعوود بارزانی دژایەتی خۆی لە گەڵ سەرۆک وەزیریی نووری مالکی راگەیاند

مەسعوود بارزانی دژایەتی خۆی لە گەڵ سەرۆک وەزیریی نووری مالکی راگەیاند

بەگوێرەی هەواڵی میدیای عێراقی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رەزامەندی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی پشتیوانی نوری مالیکی بکەن بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، دوێنێ سێشەممە، ، سەرچاوەیەکی نزیک لە بارەگای بارزانی ئاشکرای کردوە، مەسعود بارزانی دژی ئەوەیە جارێکی تر مالیکی ئەم پۆستە وەربگرێتەوە، بەو پێیەی لەسەردەمی ئەو زۆر کێشە و ئاریشتە رووی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە بارزانی، پێی وایە کە ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگرن لە دیاریکردنی کاندید پێویستە کەسێکی تر جگە لە مالیکی بهێننە پێش.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، موقتەدا سەدر فەرمانی بە تەواوی ئەندامانی فراکسیۆنەکەی کرد دەستلەکارکێشانەوەکانیان بدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان، دواتریش سەرۆکی پەرلەمان واژۆی لەسەر کرد.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*