?>

مەسعود بارزانی: ئه‌گه‌ر به‌غدا جدى بێت‌و ئیراده‌و مه‌یلى ڕێککه‌وتنى هه‌بێت به‌گوێره‌ى ده‌ستور ئێمه‌ ئاماده‌ین

مەسعود بارزانی: ئه‌گه‌ر به‌غدا جدى بێت‌و ئیراده‌و مه‌یلى ڕێککه‌وتنى هه‌بێت به‌گوێره‌ى ده‌ستور ئێمه‌ ئاماده‌ین

سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەڵێت: ئێستا عێراق له‌قه‌یرانێکى گه‌وره‌و قوڵدایه‌، ئه‌وه‌ى به‌ئێمه‌ بکرێت هه‌وڵى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى عێراق ده‌ده‌ین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، مه‌سعود بارزانى له‌میانى بەشداری ناساندنی چەند کتێبێکی شۆڕشەکانی بارزان ئاماژه‌ی به‌دۆخى ئێستاى عێراق کرد و ڕایگه‌یاند: "ناوچه‌که‌ تووشى قه‌یرانێکى گه‌وره‌ هاتووه‌، تیرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى مه‌ترسیداره‌و من ئێستاش ده‌یزانم تیرۆر هه‌ر ماوه‌و ته‌واو نه‌بووه‌و ده‌مێنێت".

سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانى سیاسیی لایه‌نه‌کانیش وتى:"نه‌یانهێشت ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن وه‌ک خۆى بڕوات، ئێستا عێراق له‌قه‌یرانێکى گه‌وره‌و قوڵدایه‌، ئه‌وه‌ى به‌ئێمه‌ بکرێت هه‌وڵى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى عێراق ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غداش جدى بێت‌و ئیراده‌و مه‌یلى ڕێکه‌وتنى هه‌بێت به‌گوێره‌ى ده‌ستور، ئێمه‌ ئاماده‌ین".

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*