?>

مەسرور بارزانی : ئێمە دەزانین چارەسەریی کێشەکان لە بەغدایە بەس بەغدا لەگەڵمان ڕێکناکەوێت

مەسرور بارزانی : ئێمە دەزانین چارەسەریی کێشەکان لە بەغدایە بەس بەغدا لەگەڵمان ڕێکناکەوێت

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند ، ئەوان دەزانن چارەسەری کێشەکانی هەرێم تەنها لە بەغدایەو ئامادەن بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، دەشڵێت"بەڵام بەغداد ئامادەی ڕێککەوتن نییە لەگەڵ ئێمە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، ئەمڕۆ یەک شەممە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک سەرنوسەرو بەڕێوەبەرى دەزگاکان کۆبووە و داوایکرد لە ڕۆژنامەنوسان بە ڕاشکاوانە قسە بکەن، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک دا سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، ئێمە دەزانین چارەسەری کیشەکانی هەرێم تەنها لە بەغدایە و ئامادەین بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد، بەڵام بەغداد ئامادەی ڕێککەوتن نییە لەگەڵ ئێمە.

سەبارەت  بە دۆخی دارایی هاوڵاتیان و ئەو قەیرانانەی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتوە سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، راستە قەیران هەیەو گرفتی دارایی ڕووی لە بەشیک لە هاوڵاتیان کردوە، بەڵام بەو جۆرەش نییە کە باسدەکرێت و دۆخی هاوڵاتیان باشترە لەوەی کە نیشاندەدرێت بە ئامانج.

سەرۆکى حکومەتی ھەرێم  نموونەى ئەوەى هێناوەتەوە کە ئەگەر سەیر بکرێت ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل هەیە کە ئەمە دەرخەری ئەوەیە هاوڵاتیان دۆخیان هێندە خراپ نییە کە باسدەکرێت.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە زیادکردنی داهاتی خاڵە سنورییەکان کرد و ئاشکرایکرد، داهاتی دەروازە سنوورییەکان سێ بەرامبەر زیادیکردووە و، قاچاخچێتیش لە دەروازە سنوورییەکان دا زیادبووە، بەڵام لە هەموو دەروازە سنوورییەکان وەک یەک نییە.

بەوتەی سەرۆکی حکومەت، خەرجییەکانی بەڕێوەبردنی کاروباری حکومەت لە 200 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 70 ملیۆن دۆلار کەمکراوەتەوە.،بەشی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەوت لە ڕێژەی 25٪ەوە بۆ 41٪ زیادکراوە و هەرزانترفرۆشتنی نەوتی کوردستانیش 3-4 دۆلار کەمکردووەتەوە. 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*