?>

ماڵئاوایی کۆمپانیای «گازپرۆم»ی ڕووسیا لەگەڵ دۆلار

ماڵئاوایی کۆمپانیای «گازپرۆم»ی ڕووسیا لەگەڵ دۆلار

«ئالێکساندەر والێریۆڤیچ دیۆکۆف» بەڕێوەبەری کۆمپانیای «گازپرۆم»ی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەم کۆمپانیایە لەمەولا پارەی سووتەمەنیی فڕۆکە لە باتی دۆلار بە «یوان»ی چین و «ڕوبل»ی ڕووسیا دەبژێرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «دیکۆف» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆمپانیاکەی لە سەرەتای مانگی سپتامبەر پارەی وەنرگرتنی سووتەمەنیی فڕۆکە لە فڕگەکانی چین بە «یوان» دەست پێ کردووەو لە بەرامبەردا گەیاندنی سووتەمەنی بە فڕۆکەکانی چین لە فڕگەکانی ڕووسیاش بە ڕوبل ئەنجام دەدات ،وتیشی: ئەم ڕێککەوتنەی نێوان ھەردووک وڵات بۆ سڕینەوەو وەلانانی دۆلار دوای دانوستانێکی درێژخایەن لە نێوان کۆمپانیای «گازپرۆم» کە بەڕێوەبەرایەتیی ٣٤ فڕگەی چین دەکات و ئۆپراتۆری نیشتیمانیی سووتەمەنیی ھێڵی ئاسمانیی چین ، مسۆگەر کراوە.

وەزارەتی دارایی ڕووسیاش لەم دواییەدا لە ئاراستەی سڕینەوەی یەکجاریی دۆلار باسی وەلانرانی ئەم دراڤەی ئەمریکا لە سندوقی سامانی نیشتیمانیی ڕووسیای کرد.

زۆرێک لە وڵاتان لەوانە ڕووسیا، چین، کۆماری ئیسلامی ئێران، هیند، تورکیا و ڤەنزۆئیلا بە دووی سڕینەوەی دۆلارن لە ئاڵووێری بازگانی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.

ئەمریکا پێوەبەسترانی کۆمپانیا، بانک و میکانیزمە نێونەتەوەییە دراڤییەکان بە دۆلار وەک گۆپاڵێک بۆ داسەپاندنی خواستی خۆی بە سەر وڵاتانی دیکە بەکار دێنێ و ئەمەش کردارێکە کە لەگەڵ ڕەخنەی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License