?>

مادۆرۆ: بە ئاستی پێشکەوتنی زانستیی لە ئێران سەرم سوڕما

مادۆرۆ: بە ئاستی پێشکەوتنی زانستیی لە ئێران سەرم سوڕما

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێلا دوای گەڕانەوەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمانەیەک دا سەرسوڕمانی خۆی لە پێشکەوتنی زانستیی ئێران دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا ڕۆژی هەینی ١٠ی حوزەیران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

دیدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی و سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌روه‌ها بەسەرکردنەوەی  ده‌ستکه‌وتی کۆمپانیاکانی بنەما زانستی ئێران له‌ بەرنامەکانی  سەردانی سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزۆئێلا بۆ ئێران بوو . 

 "نیکۆلاس مادۆرۆ" ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین بە ئاماژە بە سەردانەکەی بۆ تاران وتی: ئێمە زۆر سەرمان سوڕماوە لە ئاستی پێشکەوتنی ئێران لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستی هێناوە”.

مادۆرۆ هەروەها ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکانی نێوان ڤەنزۆئێلا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی: واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی ٢٠ ساڵە و کردەوەی هاوبەش لەگەڵ ئێران پرسێکی لەڕادەبەدەر گرنگە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*