?>

لە رۆژی جیھانیی یادکردنەوەی قوربانیانی روداوەکانی هاتووچۆ، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان: لەهەر خولەکێکدا دوو کەس بە روداوەکانی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدات

لە رۆژی جیھانیی یادکردنەوەی قوربانیانی روداوەکانی هاتووچۆ، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان: لەهەر خولەکێکدا دوو کەس بە روداوەکانی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدات

سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ڕایگەیاند:" له‌ هه‌ر 24 چرکه‌یه‌کدا، که‌سێک به‌ڕوداوه‌کانی هاتووچۆ له‌جیهاندا ده‌مرێت واتە لەهەر خولەکێکدا دوو کەس بە روداوەکانی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدەن".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمڕۆ یەک شەممە 21ی تشریتنی دووەمی2021، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی،  په‌یامێکی ئاراسته‌ی هه‌موو وڵات و کۆمپانیاو هاوڵاتیانی سه‌رتاسه‌ری جیهان کرد، به‌شداری بکه‌ن له‌پشتیوانیکردنی هه‌وڵه‌کان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ڕێگاکان.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ی قوربانیانی ڕوداوه‌کانی هاتوچۆ کرد و رایگه‌یاند، هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 90% قوربانین له‌روداوه‌کان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌جۆرێک له‌ هه‌ر 24 چرکه‌یه‌کدا، که‌سێک به‌ڕوداوه‌کان ده‌مرێت.

سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ڵوه‌سته‌کردن له‌سه‌ر پشتیوانیکردنی هه‌وڵه‌کان کرده‌وه‌، بۆ پاراستنی هاوڵاتیان له‌ڕوداوه‌کانی هاتوچۆ به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندو و هه‌ژاردا.

رۆژی 21ی نۆڤێمبەر بە رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی روداوەکانی هاتووچۆ ناسراوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*