?>

لە دژی بێکاری ، لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکات

لە دژی بێکاری ، لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکات

ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو ڕایدەگەیەنێت" دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت".

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە چەند میدیایەکی ھەرێم بڵاویان کردووەتەوە ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو ئاماژە بەوەدەکەن" ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن". 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو داوا لەسەرجەم دەرچووان دەکەن، کە بە جۆش و خڕۆشەوە بەژداری کارای خۆپیشاندانەکان بکەن، لە پێناو ئەو مافەی کە ساڵانێکە لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان سەندراوەتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License