?>

لێدان و دارکاری کرانی یەخسرانی فەلەستینیی بەندیخانەی جەلبوعی رژێمی زایۆنی

لێدان و دارکاری کرانی یەخسرانی فەلەستینیی بەندیخانەی جەلبوعی رژێمی زایۆنی

یانەی یەخسیرانی فەلەستینی باسی لێدان و دارکاری کرانی ژمارێک لە یەخسیرانی بەندیخانەی جەلبوع لە لایەن بەندیوانانی رژێمی زایۆنی دەکات .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند : نزیکەی 90 کەس لە یەخسیرانی فەلەستینی بەندی سێی بەندیخانەی جەلبوع ، لە کاتی گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی شەتتە لە نزیک ئەم زیندانە ، کەوتوونە بەر لێدان و دارکاری کردنی بەندیوانان . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، لێدانی یەخسیرانی فەلەستینی تا چەند کاژێرێک دوای گوستنەوە بۆ زیندانی شەتتە بەردەوام بووە . 

گروپە فەلەستینیەکان لە رێگەی میسرەوە پەیامێکی توندیان بۆ رژێمی زایۆنیەوە ناردووە و ھەڕەشەیان کردووە ، بێتوو سەرکوتکردنی یەخسیران درێژەی ھەبێت ، تێکڕای رێککەوتنەکانی ئاگربەس لە گەڵ ئەم رژێمە ھەڵدەوەشێنن . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License