?>

لێبوردنخوازیی «ئەشرەف غەنی» لە جەماوەری ئەفغانستان

لێبوردنخوازیی «ئەشرەف غەنی» لە جەماوەری ئەفغانستان

ڕۆژێک دوای ڕاگەیەندرانی دەوڵەتی کاتیی تاقمی تالیبان «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وێڕای لێبوردنخوازی لە جەماوەری ئەم وڵاتە، لە بارەی ئەمەی کە بەم شێوازە ھەموو شتێک کۆتایی پێ ھات داخ و مەخابنی دەربڕی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد ئەشرەف غەنی» ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە پەڕەی توییتێرەکەی ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە بردنە دەرەوەی ملوێنان دۆلار پارەی لە ئەفغانستان بەدرۆ خستەوە.

ھێزەکانی تالیبان ڕۆژی ١٥ی ئوت چوونە نێو کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و  «موحەممەد ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی چەکدارانی تالیبان ھەڵات و لە ئێستادا لە ئیمارات بەسەر دەبات.

تاقمی تالیبان دوای چەند ڕۆژێک گێرەوکێشە سەرەنجام شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە کابینەی دەوڵەتی خۆی بە سەرۆکایەتیی «مەلا موحەممەد حەسەن ئاخوند» ڕاگەیاند و «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر»یش وەک  یاریدەر ناسێندراوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License