?>

له‌مه‌کسیک رووداوێکی هاتوچۆ 19 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

له‌مه‌کسیک رووداوێکی هاتوچۆ 19 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

لە وڵاتی مەکسیک بارهەڵگرێک لە پاش نەمانی ئیستۆپ، خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کە لە دەروازەی رێگای خێرا لە چاوەڕوانیدا بوون و لە ئاکامدا، 19 کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - میدیاکانی مەکسیک بڵاویان کردەوە کە لە شاری بویبلا خۆرهەڵاتی مەکسیکۆ ستی پایتەختی ئەو وڵاتە، بارهەڵگرێک کە ئیستۆپی نەماوە خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا.

بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە لە رووداوەکەدا، 19 کەس کە یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگرەکەیە گیانی لەدەستداوە، سێی دیکەش برینداربوون.

دوا بە دوای رووداوەکە برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*