?>

قۆناغی یەکەمی کوتانی "کووپارس" تا دوو ڕۆژی تر دەست پێ دەکات

قۆناغی یەکەمی کوتانی

جێگری لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژی ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەی ڤاکسین و بەرهەم هێنانی سرۆم ڕازی لە دەست پێ کردنی قۆناغی یەکەمی ڤاکسینی "کووپارس" تا دوو ڕۆژی داهاتوو هەواڵی داو و وتی: مەرجی هەڵبژاردنی 133 خوازیار بەم زوانا ڕەدەگەینین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد حسێن فەلاح مێهرابادی لەم بارەوە وتی: بەڵگەکانی ڤاکسینی "کوو پارس" بۆ دایرەی بیۆلۆژیکی ڕێکخراوەی خواردن و دەرمان نێردراون و چاوەڕێ ئەوەین مۆڵەتمان پێ بدرێت و کوتانی ئەم ڤاکسینە دەست پێ بکەین.

ناوبراو وتی: ڕەنگە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا مۆڵەتمان پێ بدرێت. قۆناغی یەکەمی کوتانی ڤاکسین بۆ 133 کەس لەبەرچاو گیراوە و پێش بینی دەکرێ قۆناغی یەکەم تا کۆتایی مانگی ڕەشەمە بە کۆتایی بگات و گەر ئاکامی ئەم قۆناغە ئەرێنی بێت، مۆڵەتی ئەزموون کردنی ڤاکسین لە قۆناغی دووهەم وەردەگرین.

فەلاح بە داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دەستپێکی ئەم قۆناغە لە ڕێگای دەنگ و ڕەنگەوە ڕادەگەینین، وتیشی: پاش ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، خوازیاران دەتوانن لە ماڵپەڕی https://covid.rvsri.ac.ir/ ناوی خۆیان تۆمار بکەن و بە لێکدانەوەی دۆخەکە، 133 کەس هەڵدەبژێردرێن.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش