?>

قۆستنەوەی ھەلی سەرمایەنانەوەو قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا

قۆستنەوەی ھەلی سەرمایەنانەوەو قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا

سەرۆکی فراکسیۆنی داکۆکی لە تەوەرەی خۆڕاگری و ئازادیی قودسی پیرۆزی مەجلیسی ئێران پەرە پێ دانی بازرستاییەکانی ئێستا لە ناوچەکە بە تایبەت قۆستنەوەی ھەلی سەرمایەنانەوەو قوڵ کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریای وەک ئامانجێکی سەردانی شاندە پەرلەمانیەکەی ئێران بۆ دیمەشق ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ئەحمەد حسەین فەلاحی» وتی: ڕاوەستان لە بەرامبەر ڕژێمی زایونی و داکۆکی کردن لە چەوساوەو ڕەنجبەران لە جیھاندا لەو ئارمانجانەی شۆڕشی ئیسلامییە و سووریاش  وەک وڵاتێکی تەوەرەی خۆڕاگری، ساڵانێکی دوورودرێژە کە بۆ ئەو ئارمانە بەھایەکی قورسی داوەو بەردەوام یەکێک لەداڵدەکانی تاقمە جۆربەجۆرەکانی خۆڕاگری و ڕەوتە دزگاریبەخشەکان بووە.

فەلاحی وتیشی: شاندە پەرلەمانیەکەی ئێران لە سەردانەکەی بۆ دیمەشق، دیدارڕ لەگەڵ ئەو تاقمانەی خستە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوەو وێڕای ئامادە بوون لە نێو ئەندامانی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو «ئەحمەد جیرەئیل» لەگەڵیاندا ھاودەردی کردو ئامادە بوونی خۆی بۆ داکۆکی لە تاق مە خۆڕاگرەکان ڕاگەیاند.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*