?>

فەیسەڵ میقداد: ئامانجی ئەردۆغان نیشتەجێکردنی تیرۆریستان لە باکوری سوریایە

 فەیسەڵ میقداد: ئامانجی ئەردۆغان نیشتەجێکردنی تیرۆریستان لە باکوری سوریایە

وەزیری دەرەوەی سووریا هۆشداری دا : سەرۆک کۆماری تورکیا بە دوای نیشتەجێ کردنی تیرۆریستان لە باکووری سووریادا دەگەڕێت.

سوپای تورکیا لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا بە بیانووی شەڕی تیرۆریستان بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داگیر کردووە و تا ئێستاش گرووپێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین ڕۆژی شەممە؛ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتەکانی هەماهەنگی سووریا و ڕووسیا داوای لە هاوپەیمانانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تەماحی ئەردۆغان و خواستی ئەو بۆ نیشتەجێکردنی تیرۆریستان لە ناوچەیەک کە پێی دەوترێت ناوچەیەکی سەلامەت لەسەر خاکی سووریا شەرمەزار بکەن.

میقەداد گوتیشی : سووریا لە هەوڵی گەڕاندنەوەی هەموو پەناخوازان و پەنابەران بۆ شار و گوندەکانیاندایە، لە هەمان کات دا ئەردۆغان بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەیەوێت ناوچەیەکی ئارام دروست بکات بۆ ئەوەی سوریەکان بتوانن بگەڕێنەوە. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەم سوریانە کێن؟ لە راستیدا ئەوان گروپگەلێکی تاوانکارن کە لە باوەشی ئەردۆغان دا گەورە بوون و دەیانەوێت لە ناوچەی ئەمنی دایانبمەزرێنن، کە قوڵایی 30 کیلۆمەتر لە سووریا کە لە رووی کشتوکاڵەوە گرنگترین ناوچەی سووریایە.

 342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*