?>

فەرماندەیەکی سەرەکی بەرەی پەنجشیر کوژرا

فەرماندەیەکی سەرەکی بەرەی پەنجشیر کوژرا

یەکیک لە فەرماندەکانی بەرەی پەنجشیر و والی پێشووی ئەو ویلایەتە لە پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی تاڵیبان لە ئابدەرەی پەنجشیر گیانی خۆی لەدەست دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە تلوع نیوز، بەهلوول بەهیج، لە فەرماندەکانی بەرەی پەنجشیر و والی پێشووی ئە ویلایەتە لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی تاڵیبان لە ئابدەرەی پەنجشیر گیانی خۆی لەدەست دا.

سەرچاوە خۆجەییەکان وتوویانە کە بەهلوول بەهیج لە گەورەکانی جەهاد و بەرخۆدانی پەنجشیر بووە و لە کەسایەتییە گرینگەکانی شەڕ دژی تاڵیبان دەهاتە ئەژمار.

دەوترێت ناوبراو لە فەرماندە جەهادییەکانی نزیک لە ئەحمەد شا مەسعوود، لە شەرەکانی پەنجشیر بوو و لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەش لە پاڵ ئەحمەد مەسعوود خەریکی شەڕ لە پەنجشیر بووە.

بەرەی پەنجشیریش ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردووەتەوە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویە: فەرماندە بەهلوول بەهیج لەلایەن هێزەکانی پاکستانەوە لە ئابدەرەی پەنجشیر شەهید بوو. ناوبراو لە موجاهدە گەورە و سەربڵندەکانی ئەفغانستان بوو.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License