?>

عەممار حەکیم: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق دەبێ زیاتر بۆ پاراستنی گیانی شارومەندان ھەوڵ بدەن

عەممار حەکیم: ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق دەبێ زیاتر بۆ پاراستنی گیانی شارومەندان ھەوڵ بدەن

«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی «حیکمەتی نیشتیمانی»ی عێراق لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە تەقینەوەکەی شەوی سێ شەممەی شارۆچکەی سەدری بەغدا،خوازیاری ھەوڵی زیاتری لایەنە ئاسایشتییەکان بوو بۆ پاراستنی گیانی شارومەندانی عێراقی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ تەقینەوەی بۆمبایەک لە بازاڕێکی قەرەباڵغی  شارۆچکەی سەدری بەغدا ھەتا ئێستا بووەتە ھۆی مردنی دەیان کەس لەوانە چەند منداڵێک و بریندار بوونی پتر لە ٤٠ کەس و بڕێک لە سەرچاوەکانیش باسی کوژرانی زیاتر لە ٣٠ کەسیشیان کردووە.

ئەم تەقینەوەیە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بازاڕی «وەحیلات»ی   شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا ڕووی داوە.

بڕێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، تەقینەوەکە بە ھۆی پشتێنێکی تەقەمەنی و بە دەستی ئافرەتێکی تیرۆریست ئەنجامی گرتووەخ و نزیکەی ٣٠ کەس لە تەقینەوەکەدا کوژراون کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵن.

گروپەکانی نەشتەرگەری لە سێ نەخۆشخانەی «ئەلکەندی»، «ئەلنوعمان» و «ئیمام عەلی(ع)» بۆچارەسەریی برینداران ڕەوانەی نەخۆشخانەی «سەدر»ی بەغدا کراون.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش فەرمانێکی خێرای دەرکردووە بۆ ڕاگەییشتن بە دۆسیەی تەقینەوەکەی شارۆچکەی سەدری بەغدا. جێگای ئاماژەیە «ئەلکازمی» بە ناوی سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقیشەوە فەرمانی گرتنی بۆ فەرماندەری مەیدانیی پۆلیسی ناوچە تەقێندراوەکەی بەغدا دەرکردووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*