?>

عەلی باپیر: باردۆخی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە کەناری هەرەس

عەلی باپیر: باردۆخی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە کەناری هەرەس

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە باردۆخی هەرێمی کوردستان هۆشداریی بە بەرپرسان دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عه‌لى باپیر په‌یامێكى هۆشداریی ئاراسته‌ى حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەم بارودۆخە گەیشتۆتە کەناری هەرەس‌و ناگونجێ چیدیکە ئەو هەموو ستەم‌و گه‌نده‌ڵیی‌و پۆخه‌ڵیی‌و کەمینە بەملیارلێرکردن‌و، خەڵک‌و جەماوەر بەهەژارکردنه‌ بەردەوامبێ".

له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ئاسمانى حزبه‌كه‌یدا، عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و هۆشداریی به‌حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمدا.

عه‌لى باپیر بۆ كه‌ناڵى حزبه‌كه‌ى وتى:"ئاگادارم بەردەوام لەقەیرانی داراییدان ‌و فشاری زۆری جۆراوجۆرتان لەسەرە، هەڵبەتە لەئاوا بارودۆخێکی سیاسیی‌و ئابووریی‌و ئیداریی پڕ له‌ستەم ‌و گەندەڵییدا كه‌ هەرێم‌و عێراقیشی تێدان، ئەو دۆخە پڕ مەینەتییەی ئێوەو براو خوشکانی دیکەشتان لەئۆرگانەکانی دیکەی کۆمەڵ شتێکی چاوەڕوانکراوە".

هه‌روه‌ك له‌به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا عه‌لى باپیر ده‌ڵێت:"دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەم بارودۆخە گەیشتۆتە کەناری هەرەس‌و ناگونجێ چیدیکە ئەو هەموو ستەم‌و گه‌نده‌ڵیی‌و پۆخه‌ڵیی‌و کەمینە بە ملیارلێرکردن‌و خەڵک‌و جەماوەر بەهەژارکردنه‌ بەردەوامبێ".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش