?>

عەراقچی: لە سەر لابرانی ناوی زۆربەی کەسایەتی و دامەزراوەکان لە پێڕستی بایکۆتەکاندا ڕێککەوتن کراوە

عەراقچی: لە سەر لابرانی ناوی زۆربەی کەسایەتی و دامەزراوەکان لە پێڕستی بایکۆتەکاندا ڕێککەوتن کراوە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام باسی ڕێککەوتن لە سەر لابرانی ناوی زۆربەی کەسایەتی و دامەزراوەکان لە پێڕستی بایکۆتەکاندا کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «سەیید عەبباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە باسی  ڕێککەوتن لە سەر لابرانی ناوی زۆربەی کەسایەتی و دامەزراوەکان لە پێڕستی بایکۆتەکانی کردو پێی داگرت: ھێشتا لە بەر ھۆکاری جۆربەجۆر کەسانێک ھەن کە ناویان لە پێڕستی بایکۆتەکاندا ماوەتەوەو دانوستان لەو پەیوەندییەش دا ھەروا بەردەوامە.

عەراقچی ، دوای دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممەی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام وتیشی: ھێندێک بایکۆتی وەک بایکۆتی کەرتی وزەی ئێران کە داگری نەوت و گازە، یان بایکۆتی پیشەسازیی ترۆمبیل، بایکۆتی دراڤی، بانکی و بەندەرەکان، بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنانەی کە ھەتا ئێستا کراوە، تەواوی ئەو بایکۆتانە دەبێ ھەڵگیرێن و لەم بارەیەوەش ھێندێک ڕێککەوتن کراوە.

بە قسەی «عەراقچی» لە بواری ناڤۆکی و ھەروەھا لە بارەی بایکۆتەکانەوە ھێندێک وردە خاڵی تەکنیکی ھەن کە دەبێ لە بارەیانەوە وتووێژ بکرێت.

«عەراقچی» جەختی لەوەش کردەوە کە، لە زۆر ڕووەوە خاڵی ھاوبەش لە ئارادایەو لە ھێندێک ڕووشەوە ھێشتا ناکۆکی ھەیەو لە ئێستادا خاڵە ناکۆکی لەسەرەکان ڕوونتر بوونەتەوە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License