گونده‌كانی شه‌ریعه و عه‌ین ته‌لاوی یان كۆنترۆڵكردوهتهوه و گه‌مارۆی گونده‌كانی عهبره و خه‌رابه جه‌حش یانداوه، كۆی ڕووبه‌ری ناوچانه ئازادكراوهكانیشی به 30 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خهملاَندوه
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراقه‌وه،حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی له‌ناوچه‌كانی خۆرئاوای ئه‌و شاره ده‌ستپێكرده‌وه و له‌یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی حه‌شد 2 گوندیان كۆنترۆڵكرده‌وه و گه‌مارۆی 2 گوندی دیكه‌یان داوه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا : له‌و باریه‌وه ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بلاَویكردهوه، هێزه‌كانیان گونده‌كانی شه‌ریعه و عه‌ین ته‌لاوی یان كۆنترۆڵكردوهتهوه و گه‌مارۆی گونده‌كانی عهبره و خه‌رابه جه‌حش یانداوه، كۆی ڕووبه‌ری ناوچانه ئازادكراوهكانیشی به 30 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خهملاَندوه
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌كانی داعش ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوه، هێزه‌كانیان 52 چه‌كداری داعش یان كوشتوه و هاوكات والی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ریش به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی عێراقه‌وه كوژراوه.
سه‌باره‌ت به‌دواین به‌ره‌و پێشچونه‌كانی به‌ری خۆرئاوای موسڵ یش، كه ماوه‌ی چوار ڕۆژه هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكردوه، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول، وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند، فرقه‌ی عه‌باسی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له میحوری باشوری خۆرئاوا و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و وهلاَمدانهوهی خێراش له میحوه‌ری باشوره‌وه گه‌مارۆی شارهكهیانداوه،
به وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه، هێزه‌كانی عێراق گه‌یشتونه‌ته ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له ڕووی سه‌ربازیه‌وه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه كه‌وتوه، چونكه له‌ژێر بۆردومانی به‌رده‌وامی هێزه‌كانیان دایه.
له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵبوونیان به‌شه‌ڕی خۆرئاوای موسڵه‌وه، هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی شانه نوستوه‌كانی داعش له به‌ری خۆرههلاَتی شاره‌كه ، به‌پێی وته‌ی حسێن حاچم قایمقامی ناوه‌ندی موسڵ، ئه‌و هێزانه 522 ئه‌ندامی داعشیان له‌به‌ری خۆرههلاَتی شاره‌كه ده‌ستگیركردوه و ده‌زگای هه‌واڵگریش به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه له‌و به‌شه‌ی موسڵ خۆیان حه‌شارداوه.