ئەیاد عەلاوی

قاعیدە و داعش لە گفتوگۆدان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نوێ

قاعیدە و داعش لە گفتوگۆدان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نوێ

ەدوای تەنگتربوونی دەسەڵاتی داعش لە ناوچەکە ئەو ڕێکخراوە و قاعیدە لە گفتوگۆدان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەک.

سەرۆک وەزیرانی پێشوو و جێگری سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق ڕایگەیاند، لەدوای تەنگتربوونی دەسەڵاتی داعش لە ناوچەکە ئەو ڕێکخراوە و قاعیدە لە گفتوگۆدان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەک.

بەپێی هەواڵێکی سایتی ئەلعەرەبییە ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و جێگری سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق وتوشیەتی، "زانیارییەکان سەبارەت بە دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش لەنێوان قاعیدە و داعشدا لەلایەن سەرچاوە ناوچەییەکانەوە پشتڕاستکراوەتەوە".

بەپێی سەرچاوەکە ئەیاد عەلاوی ڕاشیگەیاندووە "دوو نوێنەری داعش و قاعیدە بەناوی ئەبووبەکر بەغدادی و ئەیمەن زەواهیری گفتوگۆیان کردووە کە چۆن دەتوانن بەرەیەکی هاوبەش دروستبکەن".

ئەوە لەکاتێکدایە کە جۆن دوریان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاندووە کە ''کەمتر لە هەزار چەکداری داعش لە موسڵ ماون و چارەنووسی ئەوانەش یان خۆبەدەستەوەدانە یان مردن''.

داعش لەساڵی ٢٠١٤دا بەشێکی زۆری خاکی سوریا و عێراقی کۆنترۆڵکرد و لەئێستادا دوای سێ ساڵ لە شەڕی ئەو ڕێکخراوە سنوری دەسەڵاتەکانی بەرتەسکتر دەبنەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License